بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، کە دەستی بەسەر دۆسیەکی گەندەڵی و بەھەدەردانی داگرتوە بە بڕی ٣ ملیار دینار کە لە دیوانی پارێزگای سەڵاحدین و فەرمانگەی تەندروستی لەو پارێزگایە ئەنجامداراوە.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە ، ئاماژە بەوە كراوە "تیمێکی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین ، لەئەنجامی بەدواداچون لە دیوانی پارێزگاكە، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و وردبینی، توانیویانە چەندین سەرپێچی لە گرێبەستی دابینکردنی کۆنتێنەر بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی لە پارێزگاکە بە تێچووی (1,736,707,000) دینار دەستنیشان بكەن .
ھەروەک بەیاننامەکە زیاتر ئاماژەی پێدەکات کە سەرجەمی دۆسەی گرێبەستەکە ھەر لە سەرچاوەی گرێبەستەکە و ئەولەویەتەکانی و مامەڵەی ئاڵوگۆڕکردن لە گرێبەستەکە و دۆسیەکانی بەشەکانی ژمێریاری لە دیوانی پارێزگا دەستیان بەسەردا گیراوە.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە " گرێبەستەکە لەساڵی 2020 ئەنجامدراوە و کۆنتێنەرەکانیش لە ماوەی ساڵانی 2018 و 2019 بۆ پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تكریت داواکراون ، كە ھەرچەندە لەلایەن سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە رەتكراونەتەوە، بەهۆی سەرپێچیكردن لە شێوازی مەماڵە و کوالیتی کۆنتێنەرەکان.
لەلایەکی ترەوە تیمەکانی لێکۆلینەوەی دەستەکە ئاشکرایانکرد، لە دوو ھەڵمەتی جیاوازدا کە لە بەشی تەندروستی سەڵاحەدین ئەنجامیان داوە، لە لیژنەی خەرجکردنی سووتەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، پسوڵەی ساختەی پێشکەش کردووە کە گوایە لە وێستگەکانەوە دەرچووە کە ھیچ بنەمایەکی نەبوە .
روونیشیکردۆتەوە کە بەهای ئەو بڕە پارانەی کە لەژێر ئەو پسوڵەیانەدا خەرجکراون لە ماوەی نیوەی دووەمی ساڵی 2018، و نیوەی یەکەمی ساڵی 2019، کە سەر بە لیژنەکانی ئاڵوگۆڕکردنە بڕەکەی (1,200,984,500) دیناربووە.