هێزەكانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی ئەنجام دەدەن

ئەمنی
  • 25-09-2022, 21:02
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە هێزێكی لیوای 14ی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی پێشوەختەیان ئەنجامدا بۆ پشكنینی چەند ناوچەیەكی نەینەوا.
    دەستەی جوڵاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە : فەوجەكەی سێیەم لە لیواكەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی كرد لەناو كەرتی بەرپرسیارێتیدا بۆ پشكنینی كەناراوەكانی رووباری دیجلە بە دووری 7 كم ، بۆ ناوچەكانی بادۆش.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزەكە بەردەوامە لە پشكنینەكانی بۆ رێگریكردن لە بوونی شانە تیرۆریستییەكانی داعش لەو ناوچانەی كە پێشتر باسمان كرد.