بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە یەكێتی ئەوروپا هەوڵەكانی خۆی بۆ بەدەستهێنانی دۆسیەی لامەركەزی لە عێراق پشتڕاستكردەوە، هاوكات بەرنامەیەكی ئاشكرا كرد كە چالاكیی 5 كەرت بە هاوكاری لەگەڵ حكومەت بەرز دەكاتەوە.
نوێنەری یەكێتی ئەوروپا باربارا ئیكەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ گفتوگۆی نیشتمانی لەبارەی لامەركەزیەت كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و رایگەیاند : ئێمە گرنگی بە پرسی لامەركەزی لە عێراقدا دەدەین و یەكێكە لەو بابەتانەی كە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و زۆرێك لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و هەموو پارێزگاكانی عێراق كار لەسەر دەكەین.
بە ئاماژەدان بەوەی لە ساڵی 2005ەوە عێراق رێڕەوێكی زۆر روونی گرتووەتەبەر كە لە مۆدێلی مەركەزی گۆڕاوە بۆ مۆدێلی فیدراڵی، هەروەها لە ساڵی 2009 و لە چوارچێوەی یاسای 21دا، گرنگی بە 8 وەزارەتی پەیوەندیدار دراوە كە زۆر گرنگن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ هاوبەشەكانمان كارمان كردووە، لەنێویاندا هاوبەشەكانمان لە پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەروەها پشتیوانیمان لە بنیاتنانی تواناكان كردووە لەسەر ئاستی پارێزگاكان و پشتگیریكردن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە پارێزگاكان و ئەوەی كەممان هەیە ئەوەیە بۆ پێشەنگایەتیكردن و جێبەجێكردنی یاسای 21 لە كاتێكدا كە ئێمە سەرنج دەخەینە سەر لامەركەزی و گرنگی بە وەزارەتەكانی دیكە دەدەین.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئێمە ئامانجێكی هاوبەشمان هەیە كە بریتییە لە پەروەردەكردنی گەلی عێراق، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستییان، پاراستنی مافەكانیان و خاوەندارێتی مافەكانیان كە یارمەتیان دەدەن ژیانێكی شایستە بەڕێوەببەن و ئاماژەی بەوەشكرد :كە لامەركەزی ڕێگایەكی زۆر دوور و درێژە و ئێمە شارەزاییمان هەیە بۆ جێبەجێكردنی.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هەموو خزمەتگوزارییە لامەركەزیەكان ڕێگە بە خوێندنی كوالیتی بەرز، بیمەی تەندروستی، كاری كوالیتی و دامەزراندن دەدەن، هەروەها باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكەن.
جەختیشیكردەوە : ئێمە ئەزموونی جیهانیمان هەیە و دەمانەوێت لەعێراقدا لامەركەزی بكەین، بەوپێیەی دەرفەتێكی زۆر گرنگە و دەرفەتێكە بۆ تاوتوێكردنی ئاڵنگاریەكان و تاوتوێكردنی دەرفەتەكانی داهاتوو و روونیكردەوە : لەگەڵ حكومەتی عێراقین بۆ داڕشتنی سیاسەتێك كە هاوكار بێت و پارێزگاكان و بۆ ئەوەی حكومەت نزیكتر بێت لە هاوڵاتیان و لە پێداویستیەكانیان تێبگات، دابینیان بكات و پێشكەشیان بكەن و ئەمڕۆ سەرەتای بۆ گفتوگۆیەكی زۆر گرنگ و بەرهەمدارە بۆ داهاتوو، و گفتوگۆی ئەمڕۆش دەبێتە چارەسەر بۆ سبەینێ.