پلاندانان هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆسیە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان دیاری دەكات

سیاسی
  • 25-09-2022, 20:14
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پلاندانان هەڵوێستی خۆی لەبارەی گواستنەوەی دەسەڵاتەكان دیاریكرد، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان ئاسان نییە.
    ماهر جۆهان جێگری سكرتێری وەزارەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ گفتوگۆی نیشتمانی لەبارەی لامەركەزیەت كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو رایگەیاند : ئەركێكی بنەڕەتیمان هەیە كە دەبێت لە رێگەی سێ میحوەرەوە تەواو بكرێت وسێ بابەت كە تایبەتن بە گەشەپێدانی ناوخۆیی.
    ئاماژەی بەوەشدا : كە گرنگترین بنەما هاووڵاتییانە و چۆن باشترینیان بۆ دابین دەكەین، بۆیە ئەم ئەركە دەبێت بە سەركەوتن كۆتایی بێت و ڕوونیشی كردەوە : كە گرنگترین خاڵ شەش مانگ لەمەوبەر لەگەڵ پسپۆڕان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دانیشتین بۆ پێداچوونەوە بەو شتانەی كە پێشكەش بەم ئەزموونە كرا و ئەو كێشانەی كە هاتووینەتە سەر ئەوەیە كە پەرلەمان یاسایەك دەردەكات و یاسایەكی دیكە هەموار دەكاتەوە، یاسایەكی دیكە دووبارە یاسا دەكاتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بۆمان دەركەوت كە باشترین شت ئەوەیە كە بوەستین، بەڵكو وەستان بۆ خوێندنەوەی ئەوەی كە پێشكەشمان كردووە و تەحەددیات و دەستكەوتەكان چین؟ وە هەنگاوەكانی داهاتوو چین كە دەبێت بیگرینەبەر؟ ئاماژەی بەوەشكردووە بەپێی ئەزموون لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی یاسای گواستنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان، ئەم ساڵانە ئاسان نەبوون و شایەنی ئەوەن ببنە ئازاری ئەزموونێكی قووڵ لە كاری پارێزگاكاندا، ئاماژەی بەوەدا كە كێ لامەركەزی جێبەجێ دەكات لە كەسایەتی خۆیدا پارێزراو نییە، بەڵكو ئەوانەی سەركەوتوو دەبن كرێكارانن لە ئاستە جیاوازەكاندا.