نەجەف - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە مەزارگەی علوییە ژمارەی ئەو سەردانكەرانەی ئاشكرا كرد كە یادی كۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) یان لە پارێزگای نەجەف كردەوە.
مەزارگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە هاتووە، كە (6) ملیۆن و (445) هەزار و (200) سەردانكەر یادی كۆچی دوایی پێغەمبەری بەرز (د.خ) یان لە نەجەف كردەوە.
لای خۆیەوە ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەری مەزارەگە سەلیم جەسانی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : سەردانەكە هێشتا بەردەوامە و بەو پێیەی وێنە ئاسمانییەكان درێژكردنەوەی سەردانكەران لە پردەكانی سەورەی عشرین بە هێڵێكی بەردەوام لەگەڵ كوفە هەروەها درێژكردنەوەی لە وادی ئەلسەلام و دامێنی شارەكەوە، هەروەها لە شەقامی ئەلمەدینەوە و پێشبینی دەكرێت بۆ ئەم ڕۆژە بەردەوام بێت تا دوای مەغریب.