بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەندامانی مەكۆی شارستانیەتییە دێرینەكان پێشوازییان لە بەڕێوەچوونی شەشەمین كۆبوونەوەی وەزاری كۆڕبەندەكە كرد لە بەغدا بۆ ماوەی ٤ تا ٥ی كانوونی دووەمی 2022.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە سەرپەرشتی كۆبوونەوەی مەكۆی شارستانییەتە دێرینەكانی كرد، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی 77هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نوێنەرایەتی هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نیویۆرك و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە كۆڕبەندی شارستانیەتییە كۆنەكان (چین، بۆلیڤیا، میسر، یۆنان، ئێران، ئیتالیا و پیرۆ).
بەپێی راگەیەندراوەكە، بەشداربووان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە جیهان شاهیدی تەحەدای فرەلایەن و فرە ئاستە، هەربۆیە گفتوگۆی رۆشنبیری و شارستانیی پایەیەكی بنەڕەتییە لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی جیهانی و بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام، هەروەها پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی پاراستنی میراتی سروشتی و كولتووری لە كاریگەرییە نەرێنییەكان.
داواشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد : بەرەوپێشبردنی یەكسانی و پەروەردەی یەكتر و گفتوگۆ لەنێوان شارستانیەتەكاندا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە بكەنەوە كە ئامانجیان بەرەوپێشبردنی گفتوگۆیە لەنێوان شارستانیەتەكاندا، بەتایبەتی هاوپەیمانی شارستانییەتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNAOC).
ئەوان نیگەرانی توندی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە وێرانكردن تاڵانكردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی كولتووری، لەوانەش شوێنە ئاینییەكان و هەوڵدان بۆ ئینكاری ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و جۆراوجۆری كولتووری، بەتایبەتی لە چوارچێوەی ململانێ چەكدارییەكاندا،
پێشوازییان لەو ڕۆڵە ناوەندییە كرد كە یونسكۆ لە پاراستنی میراتی كولتووریدا دەیگێڕێت و پێشخستنی كولتوور وەك ئامرازێك بۆ كۆكردنەوەی خەڵك و پێشخستنی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكە گفتوگۆی بەرهەمدار لەبارەی پاراستنی میراتی كولتووری رۆشنبیری وبەرجەستە و پێویستی پابەندبوون بە ڕێككەوتن و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكان بە ئامانجی پاراستنی میراتی كولتووری و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی ئەنجامدرا موڵك و ماڵی كولتووری كە بە شێوەیەكی نایاسایی لە شوێنەوارەكان دەرهێنراون، لە مۆزەخانەكان، كتێبخانەكان، ئەرشیفەكان وەرگیراون، یان بە شێوەیەكی نایاسایی بازرگانییان پێوە دەكرێت، لەلایەن كۆكەرەوەی تایبەتەوە نایاسایی، و هەر كردەوەیەكی تێكدان یان زیانێك كە ئاراستەی موڵك و ماڵی كولتووری بكرێت، بە تایبەت لە ناوچەكانی شەڕی چەكداری.
لە كۆتاییدا ئەندامانی مەكۆی شارستانیەتییە دێرینەكان پێشنیاریان كرد كە شەشەمین كۆبوونەوەی وەزاری كۆڕبەندەكە لە بەغدا بۆ ماوەی 4 تا 5ی كانوونی دووەمی 2022 بەڕێوە بچێت.