ئاوەدانكردنەوە: تا كۆتایی ئەمساڵ 100 قوتابخانە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چین تەواو دەكەین

ناوخۆ
  • 25-09-2022, 17:56
  • +A -A

    بەغدا -INA- حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەكان تەواوبوونی كاری پێكهاتەیی بۆ پڕۆژەكانی بیناسازیی قوتابخانەكان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە وابەستەی یەك ڕێكارە.
    بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ ڕاوێژكاری ئەندازیاری لە وەزارەتەكە حەسەن مەدەب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی نیشتمانی بۆ بینای قوتابخانەكان 1000 قوتابخانە لەخۆدەگرێت كە بەسەر سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا دابەشكراون و لەوێشدا گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو، چونكە كاری پێكهاتەیی لە زۆربەی پارێزگاكان نزیكە تەواو بێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : قۆناغی داهاتوو بە كاری تەواوكردنی دەرەكی و ناوەكی دەستپێدەكات و ئاماژەی بەوەشكردووە : كارەكانی جێبەجێكردن بەپێی ئەو خشتەیەی كاتییە كە پێشوەختە دیاری كراوە دەڕوات.
    جەختیشی كردەوە : بڕیاردان بۆ تەواوكردنی 100 قوتابخانە تا كۆتایی ئەمساڵ و رادەستكردنیان بە وەزارەتی پەروەردە و ئەوانیش لە ماوەی ساڵی داهاتوودا دەچنە خزمەتەوە، ئاماژەی بەوەشدا : كە سەنتەری نیشتمانی بۆ راوێژكاری ئەندازیاری دەستی بەكار كردووە و تەواوكردنی دیزاینەكانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قوتابخانەی نیشتمانی كە دەكاتە سێ هەزار قوتابخانە كە لە سەرتاسەری وڵاتدا دابەشكراون.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەم دیزاینانە تەواو بوون و رادەستی لیژنەی باڵای دروستكردنی قوتابخانە كران بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی لە ئێستادا چاوەڕێی پارێزگاكان دەكەین كە تەواوی ئەو پارچە زەویانەمان رادەست بكەن كە بۆ قۆناغی دووەم تەرخانكراون و دوای ئەوەش هەنگاوی جدی دەنێین لەگەڵ كاری راسپاردن و دواتر جێبەجێكردن كە لە چوارچێوەی رێككەوتنی عێراق و چیندا دەبێت، روونكردنەوەی : ئەو كۆمپانیایانە دیاری نەكراوە كە قوتابخانەكانی قۆناغی دووەم دروست دەكەن. پرسەكە دەوروژێنرێت لەلایەن لیژنەی باڵای بیناسازی قوتابخانەكانەوە و بەپێی ئەو بڕیارەی كە دەردەكات و یان ڕەوانەی كۆمپانیا چینییەكان خۆیان دەكرێت یان بۆ كۆمپانیاكانی دیكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێشكەوتووترین پارێزگاكان بە ،1000 پارێزگاری نەینەوایە، كە لە زۆربەی قوتابخانەكانی پارێزگاكە نزیكە لە تەواوبوونی كارە پێكهاتەییەكان، جگە لەوەی كارەكانی راستەوخۆی كارەبا و لۆری و تەندروستی لە شوێنەكان روون بووەتەوە و زۆر بەم زووانە كاری تەواوكردنی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ قوتابخانەكانی پارێزگاكە دەبێت." .
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سەبارەت بە باقی قوتابخانەكانی ناو قایمقامیەتەكان، كارەكان بەپێی ئەو خشتەیەی كە بۆیان دانراوە بەردەوامە، هەروەها هیچ لادانێك لە پرۆژەكەدا تۆمار نەكراوە، بەو پێیەی سەرجەم ئەو شوێنانەی كە لە قۆناغی یەكەمدا بۆ دروستكردنی قوتابخانە دیاریكراون و بەرهەمەكانیان بە ڕێژەی جیاواز هەیە و هەر بەربەستێكی كارگێڕی و یاسایی و تەكنیكی بوونی نییە.
    جەختیشی كردەوە : پڕۆژەی هەزار قوتابخانە بە خێراییەكی جێگیر بەرەوپێش دەچێت، هەروەها دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی خوێندن نابێتە ڕێگر لە قۆناغی یەكەم، ئاماژەی بەوەشدا: كە كاتێك تەرخانكردنی پارچە زەوی لە بەغدا و پارێزگاكان بێت و تەواو دەبێت، قۆناغی دووەم دەست پێدەكەین و دوو قۆناغەكە بە هەمان خێرایی بەردەوام دەبن.
    مەدەب جەختی كردەوە : كە هیچ پەیوەندییەك لە نێوان قۆناخەكانی دامەزراندنی قوتابخانەكاندا نییە و ڕوونیشی كردەوە : كە كاتێك دەست بە قۆناغی دووەم دەكەین و زەوی و دیزاینەكان بۆ قۆناغی سێیەم ئامادە دەكەین، دەتوانین لە قۆناغی یەكەم و دووەم پێكەوە دەست پێ بكەین.