ڕێنماییەكی حكومەت بۆ گۆڕینی داتاكانی كەرتی تەندروستی لەسەر بنەمای كاغەز بۆ ئەلیكترۆنی

ناوخۆ
  • 25-09-2022, 17:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی نیازی گۆڕینی داتاكانی كەرتی تەندروستی لەسەر بنەمای كاغەز بۆ ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە هانی موسا ئەلعەقابی وەزیری تەندروستی پێشوازی لە نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ئەحمەد زویتن و تیمێكی. شارەزایانی ڕێكخراوەكە بە ئامادەبوونی جێگری سكرتێری كارگێڕی وەزارەتی تۆفیق وەلید و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرپرسانی وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی ئەیلولی 2022 لە بارەگای وەزارەتەكە پێشوازییان لێكرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان كرد لەسەر بەرزكردنەوەی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا و تاوتوێكردنی گۆڕینی داتاكانی كەرتی تەندروستی لەسەر كاغەز لە عێراق بۆ ئەلیكترۆنی لە رێگەی دەستپێكردنی بەرنامەیەكی مۆدێل لەبارەی ئامادەكردنی نەخۆشخانەكان و كارمەندان كە لە كەرتی تەندروستیدا كاردەكەن و نەخۆشییەكان، كە ڕێگە بە بڕیاردەران دەدات بڕیار بدەن كە بەشدارن لە باشتركردنی واقیعی تەندروستی.
    وەزیری تەندروستی ستایشی هەوڵەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد لە پاڵپشتیكردنی وەزارەتی تەندروستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و نەخۆشییە گواستراوەكان، جێبەجێكردنی بەرنامەی تەندروستی تایبەت پەیوەست بە تەندروستی كۆمەڵگا و بەرزكردنەوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە پزیشكی و خۆپارێزییەكان بۆ هاوڵاتیان.