غزی: ئێمە لە رەجاوی دارایی پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵپەسێردراو و ئەگەری جێگیركردنی لە یاسای بودجەدا دەكەین

ناوخۆ
  • 25-09-2022, 16:47
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە حەمید ئەلغزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، ئەمیندارێتی گشتی لە دیراسەی دارایی پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵپەسێردراو و ئەگەری جێگیركردنی لە یاسای بودجەدا دەكات.
    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوە كردووە : حەمید نەعیم ئەلغزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری فەرەنسا لە بەغدا ئێریك شێڤالییە كرد لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیای ئەلستۆم.
    ئەلغزی جەختی لەوە كردەوە كە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان لە پرسی دارایی پرۆژەی شەمەندەفەرە هەڵپەسێردراوەكە دەكۆڵێتەوە، بۆ دەربازبوون لە هەر ئاستەنگێكی یاسایی كە ڕووبەڕووی پرۆسەی دارایی دەبێتەوە، هەروەها ئەگەری جێگیركردنی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیدا.
    ئەلغزی ئاماژەی بەوەدا : حكوومەتی عێراق دیدێكی فراوانتر و گشتگیرتری هەیە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی نێوان حكوومەت و گەلانی هەردوو وڵات و بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، كە زۆر رەنگدانەوەی دەبێت لە گەشەسەندنی ئابووری و بازرگانیدا و كاركردن لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی فەرەنسا خواستی ئاڵستۆم و هاوبەشەكەی كە كۆمپانیای هیۆندای كۆرییە، دووپات كردەوە بۆ كاركردن لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، پێشوازی لە دڵنیایی و پابەندبوونی حكوومەتی عێراق كرد بەو گرێبەستەی كە لەگەڵ حكومەتی فەرەنسا لەسەر بیناسازی واژۆكراوە لە پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵپەسێردراو لە ساڵی 2020.
    جەختیشیكردەوە : حكومەتی فەرەنسا بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و كاركردن بۆ بەهێزكردنیان لە هەموو بوارەكاندا.