بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەلی حەمدانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاستی حەشدی شەعبی سەركەوتنی پلانی ئەمنی بۆ یادی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن (د.خ) لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند.
ئەلحەمدانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ یادكردنەوەی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن (د.خ) بۆ پێنجەمین ڕۆژ بەبێ ڕووداو سەركەوتوو بوو و بە ئاماژە بە هەماهەنگی بەرز لەگەڵ مەزارگەی پیرۆزی سەرەوە و فەرماندەیی پۆلیس بە پشتیوانی و هاوكاری ژمارەیەكی زۆر لە برایان كە خاوەن كاروانەكانی حسێنی وپاڵەوانەكان و سەردانكەران.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو پێكهاتانەی بەشداربوون لە یادكردنەوەی كۆچی دوایی پێغەمبەردا بریتین لە لیواكانی: 2 و 11 و 37 و 21، پێكهاتەی فەجر و ئاسایشی قەرەباڵغی، ڕوونیشی كردەوە : كە بەهێزكردنی بەرمی پێشەوەی 155 كیلۆمەتر لەگەڵ دەوریە، ئامێری تەكنیكی، فڕۆكەی تاكتیكی، كامێرای گەرمی و ئامێری جامكردن، بڵاوبوونەوەی ئاسایش لە هەموو كۆنتڕۆڵەكاندا.
ئاماژەی بەوەشدا : كە سەردانەكە شاهیدی بەشداری زۆرێك لە نەتەوەكانی عەرەب و بیانی بووە.