بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا دادگای بڵاوكردنەوە پێكبهێنێت كە تایبەتمەندن بە پشكنینی سكاڵاكانی ڕۆژنامەنوسان.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە : ئەنجومەنەكە یازدەهەمین دانیشتنی خۆی لە كاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجامدا، كە هاوتایە لەگەڵ 9/25/2022 بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دادگای پێداچوونەی فیدراڵی فایق زەیدان.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەنجومەنەكە لەماوەی دانیشتنەكەدا ئەمانەی خوارەوەی پەسەندكردووە:
1- بەرزكردنەوەی ژمارەیەك لە دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی و راسپاردنی ژمارەیەكیان و پێدانی ئەو پۆستە دادوەریانەی كە پێویستیان بە رەزامەندی پێكهاتەكان هەیە لە هەندێك لە سەرۆكایەتییەكانی تانەدانی فیدراڵی بەپێی ئەو پێشنیازە كە لەلایەن سەرۆكایەتی تانە پێشكەشكراوە.
2- ئەنجومەن بڕیاریدا وەڵامی داواكاری سەندیكای رۆژنامەنوسان بداتەوە بۆ پێكهێنانی دادگای بڵاوكردنەوە لە ناوەندی دادگاكانی تێهەڵچوونەوە، بە دەسەڵاتی دادوەری بۆ گوێگرتن لە سكاڵاكان لەسەر رۆژنامەنوسان كە پەیوەندییان بە كارە رۆژنامەوانییەكانیانەوە هەیە، هەروەها پشتڕاستكردنەوەی فەرمانەكانی پێشوو سەبارەت بە سندیكای رۆژنامەنوسان ئاگاداركردنەوە لە هەر سكاڵایەك كە لە دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمار بكرێت.
3- ئەنجومەن بڕیاریدا لیژنەیەكی ناوەندی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ سەرپەرشتیكردنی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی دادگاكان بۆ ئەوەی لە فۆرم و ناوەڕۆكدا بێت لە ئاستێكدا كە گونجاو بێت لەگەڵ پێگەی دەسەڵاتی دادوەری.
4- ئەنجومەن بڕیاریدا لە هەر ناوچەیەكی تەمیزكردن وۆركشۆپ بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو بۆ تاوتوێكردنی كەیسەكانی تێكدان و خراپ بەكارهێنانی دامەزراوەكانی سەرچاوەكانی ئاو و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.