بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەبیل كازم عەبدولساحب رێنماییەكی دەركرد سەبارەت بە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم و مەراسیمەكانی دەرچوون.
عەبدولساحب لە راگەیەندراوێكدا کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : پێویستە زانكۆ و كۆلێژە حكومی و ئەهلییەكان كار بەو كاتانە بكەن كە لە ساڵنامەی زانكۆدا بۆ ساڵی خوێندنی 2022/2021 و ساڵی خوێندنی داهاتووی 2023/2022 دیاریكراوە و ئەمانەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن:
هەڵسەنگاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بەپێی دیدێكی بابەتیی كە ئامانجەكانی پرۆسەی خوێندن بەدی دەهێنێت، كە خوێندكار یەكێكە لە پایە گرنگەكانی.
چڕكردنەوەی ڕێكارەكان و تەواوكردنی ڕێگاكانی دەستپێكردن و جێبەجێكردنی پلانی زانكۆ ئەهلییەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023/2022 كە لە 10/2-2022 دەست پێدەكات، پابەندبوون بە كاتی و بەرنامەكانی وانەوتنەوە و ئامادەكردنی ژینگەی زانكۆ و بەشە ناوخۆییەكانی بۆ وەرگرتنی خوێندكاران.
ڕێكخستنی پرۆگرامی مەراسیمی دەرچوون بۆ ئەم وەرزەی زانكۆ لە ڕێگەی ئەمانەی خوارەوە:
یەكەم: كاریگەری لەسەر ژینگەی زانستی و هۆڵ و تاقیگەكانی نییە.
دووەم: بەرنامەكانی مەراسیمی دەرچوون سنووردارە بە ئامادەبوونی فەرمی زانكۆ و قسەی ناوەندی سەرۆكی زانكۆ و خوێندكاری یەكەم، جگە لە دووبارەكردنەوەی سوێندخواردن و ڕێزگرتن لە ئاست بەرزەكان.
سێیەم: سوودوەرگرتن لە ڕۆژی شەممە بۆ ئاهەنگی فەرمی و دانانی سنوورێكی كاتیی ناسراو لەناو ئەو شوێنانەی كە لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە ئاماژەیان پێكراوە و دەستەبەركردنیان، بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی كەمپی زانكۆ و بەرجەستەكردنی ناوی خولی دەرچوون (بە زانست وڵاتەكان بنیات دەنێین).