بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە داوای كرد كە پێویستە چارەسەری دۆخی مرۆیی لە كەمپی ئەلهول بكرێت، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریاش ستایشی هەڵوێستەكانی عێراقی كرد بۆ پشتیوانی لە چارەسەركردنی ئاشتیانە بۆ قەیرانی سووریا.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی كۆماری عەرەبی سووریا لە پەراوێزی دانیشتنی 77هەمین كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك كۆبووەتەوە ، ئاماژەی بەوەدا : كە هەردوولا باسیان لە ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوكارییە هاوبەشەكان كردووە بۆ دەستەبەركردنی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە هەردوو وڵات و تەواوی ناوچەكەدا.
حسێن جەختی لە گرنگیی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان بەغدا و دیمەشق كردووەتەوە، هەروەها پەرۆشی عێراق بۆ بەرەوپێشبردنیان بۆ بەدیهێنانی ئاواتەكانی هەردوو گەلی برا و داوای كرد پێویستی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات بكرێت بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە عەرەبییەكان بە پەسەندكردنی سیاسی و چارەسەرەكان و دەستوەرنەدان لە كاروباری دەوڵەتەكان، جەختكردنەوە لەسەر هەڵوێستی عێراق لە ڕوانگەی پتەو بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ باوەشی كۆمكاری عەرەبی.
حسێن هەروەها داوای كرد پێویستی چارەسەركردنی دۆخی مرۆیی كەمپی ئەلهول لە سووریا و ڕێگریكردن لە دزەكردنی داعش بۆ كەمپەكانی ئاوارەكان و بڵاوكردنەوەی ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی و ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانی.
لای خۆیەوە فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا ستایشی هەڵوێستەكانی عێراقی كرد بۆ پشتیوانی لە چارەسەركردنی قەیرانی سووریا بەشێوەیەكی ئاشتیانە، خواستی حكومەتەكەیشی دەربڕی بۆ بەرزكردنەوەی هاریكاریی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات، بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری.