بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە تۆڕی راگەیاندنی عێراق پرسەنامەیەک لە ساڵیادی كۆچی دوایی گەورەترین پێغەمبەر محەمەد (د.خ) ئاراستە كرد.
تۆڕەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری گەورە محەممەد (د.خ) پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی نەتەوەی ئیسلامی دەكەین.
بەم بۆنەیەوە تۆڕەكە داوای كرد پەند و وانە وەربگرین لە ڕێبازە مەزنەكەی پێغەمبەری بەڕێزمان و وردبینییەكەی بۆ ئازادی بیروڕا و بیركردنەوە، داواكارین لە خوای گەورە عێراق و گەلەكەی بپارێزێت.