دەستپێكردنی ناردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەی كەربەلا

ئابوری
  • 25-09-2022, 12:52
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی نەوت دەستپێكردنی پەمپكردنی نەوتی خاوی بۆ پاڵاوگەی نەوتی كەربەلا راگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە: ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت دەستپێكردنی كارەكانی پەمپكردنی نەوتی خاوی بۆ پاڵاوگەی نەوتی كەربەلا راگەیاند، ئەمەش بە بۆنەی دەستپێكردنی كارەكانی تاقیكردنەوەی یەكەكانی بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەی نەوتی كەربەلا.
    ئیسماعیل پشتڕاستی كردەوە : كە توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەكە 140 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە بەشداری دەكات لە چەند ماوەی داهاتوودا بە داپۆشینی بەشێك لە پێداویستی ناوخۆیی و كەمكردنەوەی هاوردەكردن.
    ناوبراو ستایشی هەوڵی نیشتمانی و هاوپەیمانی كۆمپانیا كۆریەكان و هەموو ئەو لایەنانەی كرد كە پشتگیریان لە پڕۆژەكە كردووە.
    لەلایەكی دیكەوە  عائید جابر عومران بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی ناوەندی، لەمیانی بەیاننامەكەدا رایگەیاند : دەستپێكردنی پەمپكردنی نەوتی خاو بۆ یەكەكانی بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ خێراكردنی كارەكانی بەرهەمهێنان و پاڵاوتنی پاڵاوگەكە، كە دەبێتە هۆی دابینكردنی ملیۆنان لیتر لە ڕۆژێكدا لە بەرهەمە نەوتییەكان، ڕوونیكردەوە :  كە هەوڵی نیشتمانی بە هاوكاری لەگەڵ هاوپەیمانی كۆمپانیاكان و حكومەتی كۆریا بە ئیرادە و هاوكارییەوە بەسەر ئەو تەحەددای تەندروستی و ئابوورییەدا زاڵ بووە كە ڕووبەڕووی پڕۆژەكە بووەتەوە، ئەمڕۆش ئێمە خەریكی دروێنەكردنین بەرهەمی ئەوەین.
    وەزیری نەوت لە سەردانەكەی مانگی رابردوودا بۆ پاڵاوگەكە رێنمایی كردبوو بۆ خێراكردنی كارەكانی راستەوخۆی بەڕێوەبردنی پاڵاوگەكە بۆ ئەوەی خاڵی وەرچەرخانێكی گرنگ لە پیشەسازی پاڵاوگە لە عێراقدا پێكبهێنێت.