غانمی وشەمەری سەركەوتنی پلانی ئەمنی بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن (د.ح) ڕادەگەیەنن

ئەمنی
  • 25-09-2022, 12:50
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ و لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەركەوتنی پلانی ئەمنی بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ)  راگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوە كراوە : ئەلغانمی و ئەلشەمەری سەركەوتنی پلانی ئەمنییان بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی گەورەترین پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای گەورەی لەسەر بێت) ڕاگەیاند.
    لەلایەكی دیكەوە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پشتڕاستیكردەوە : هێزە ئەمنییەكان سەردانكەرانیان مسۆگەر كردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : هەوڵەكانی هەواڵگری نایاب بوو و هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی نییە.