كەش و هەوای عێراق.. زیادبوونی تۆز و خۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا

ناوخۆ
  • 25-09-2022, 12:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای ئەو وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات لەم هەفتەیەدا خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ڕووبدات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  كەوتووە  و ڕایگەیاندووە : كەش و هەوای سبەینێ دووشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور، هەروەها باكوری ڕۆژئاوای سووك بۆ مامناوەند بە خێرایی (10-20) كم/كاتژمێر چالاك بۆ (30-40) كم /o دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی ناوەڕاست و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی باكوور، لە كاتێكدا لە هەرێمی باشوور كەمێك كەم دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرتاسەری وڵات ڕوون دەبێتەوە، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی ناوەڕاست كەمێك بەرز دەبنەوە، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەرێمی باكور، لە كاتێكدا لە هەرێمی باشوور كەمێك كەم دەبنەوە.
    ڕوونیشی كردەوە: كە كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی باكوور.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و كەشوهەوای ئەو وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەزگای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە: