ئەڵمانیا - INA
ناوەندی ئامێز،سیمینارێكی بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس حەمید بەدرخان بەرپرسی ئەكادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و كەلتووری بەناونیشانی ( بەرەو درووستكردنی لۆبییەكی كەلتووریی كوردی ) لە شاری كۆڵن ئەڵمانیای لهسەنتەری كەلتووری ماڵی كوردان سازكرد.
لهم كۆرهدا حەمید بەدرخان بابەتەكەی( بەرەو درووستكردنی لۆبییەكی كەلتووری كوردی ) خستهروو و بە دوور و درێژی باسی لۆبیی كردن لە نێۆ گەلانی زیندووی جیهان كرد و بەتایبەتی كەلتوور دەبێتە هەوێنی بەیەكەوە ژیان و لە كۆتاییدا ژیاندۆستیی و ژیانخۆشیی فەراهەم دەكات.
لە درێژەی باسەكەیدا زۆر جەختی لەوەدەكردەوە كە پێویستیی و پێداویستییەكی گرنگیشە كە هەموو رێكخراوە كوردییەكان لە بۆتەی چەترێك بۆ لۆبیی كەلتووری كوردی دروستببێت.
لەكۆتایی دا ئامادهبووان چەندین پرسیار وتێبنی ئاراستەی حەمید بەدرخان كرد و وەڵامدرانهوه.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات