وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە كڕینی دەمامكی ئامێری هەناسەدان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 25-09-2022, 11:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە كڕینی دەمامكی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
    وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستەكانی حكومەت ژمارە (2)ی ساڵی 2014 رێنمایی جێبەجێكردنی بودجەی فیدراڵی و یاسای ژمارە (9) بۆ ساڵی 2021 و بەپێی ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن دەزگا باڵاكانی حكومەتەوە دەركراون بۆ دابینكردنی بڕێكی زۆر لە دەمامكی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد كڕدراوە و دابینكردنی چارەسەری رزگاركردنی ژیان، جگە لە ئامێری دەستنیشانكردن و پێداویستی و ئامێری پزیشكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە بریتییە لە پێویستییەكی ڕاستەقینە بۆ دامەزراوە تەندروستییەكانمان.
    لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە : پرۆسەی خەمڵاندنی بڕی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی نائاسایی و قەیرانەكان یەكێكە لەو پرسە تەكنیكیانەی كە لەلایەن ئەو كەسانەی خاوەن ئەزموون و لێهاتووییان هەیە، بە پێی پێویستیی هەر پارێزگایەك و لەسەر بنەمای داواكارییەكەیان بەرز دەنرخێندرێت و روونیشیكردووەتەوە: پەتای كۆرۆنا بارودۆخێكی نائاساییە كە جیهان و ناوچەكەی بەگشتی وێران كردووە، كڕینی دەمامك بەهۆی رێوشوێنی خۆپارێزییەوە هاتووە.