بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و هاوتا كوبییەكەی برۆنۆ رۆدریگێز باریلا جەختیان لەسەر گرنگی هاوكاریی زانستی و كولتووری نێوان بەغدا و هاڤانا كردەوە.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پێشوازی لە برۆنۆ رۆدریگێز باریلا وەزیری دەرەوەی كوبا كرد، لە پەراوێزی 77هەمین دانیشتنی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد و ڕێگاكانی پێشخستنیان بۆ گەیشتن بە ئاواتەكانی هەردوو گەلی دۆست.
حسێن جەختی كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە گرنگیی هاوكاریی زانستی و كولتووری نێوان بەغدا و هاڤانا و واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها هەردوولا باسیان لە كاریگەرییەكانی هاوكاری لەو تەوەرانە كرد كە لە كارنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دانیشتنی 77ی خۆیدا خراونەتەڕوو، پاڵپشتی یەكتری نێوان هەردوو وڵات لە رێكخراو و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها پرسەكانی پەیوەست بە ئەندامبوون و كاندیدبوون و جگە لەو گفتوگۆیانەی كە دەستیان خستە سەر دۆخی ئابووری و سیاسی، هەروەها ئامادەكارییە بەردەوامەكانی كوبا بۆ وەرگرتنی سەرۆكایەتی گروپێكی 77+ چین، هەروەها سەرۆكایەتی عێراق لە هەمان گروپ لە ساڵی 2025دا.
لای خۆیەوە برۆنۆ رۆدریگێز باریلا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و بازرگانی دووپاتكردەوە، سوپاسی حكومەتەكەیشی بۆ هەڵوێستە پاڵپشتەكانی عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەربڕی و ئاماژەی بە ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری لەگەڵ عێراق كرد.
لە كۆتایی دیدارەكەدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بانگهێشتێكی فەرمی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی كوبا كرد بۆ سەردانی عێراق لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد