بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی بڕیارێكی ئامادەیی لەدژی پارێزگاری پێشووی زیقار ڕاگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست سەرپێچی لە ئەركەكانی كارەكەی كردووە.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوەكراوە : بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە وێڕای قسەكردن لەسەر وردەكاریی ئەو دۆسیەیەی كە لێكۆڵینەوەی بۆ كردووە و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كردووە و بڵاویكردووەتەوە، دادگای تاوانەكانی كەرخ- دەستەی سێیەم بڕیارێكی بە ئامادەبوون دەركرد، پارێزگاری پێشووی زیقاری زیندانی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو بڕیارەی دەرچووە بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (331) لە یاسای سزادانی عێراقی لە پاشخانی لێبڕینی بڕە پارەیەك لە لقەكانی بەئاگایی زیقار هاتوە لەكاتی دابەشكردنی مووچەی بەئاگاداریدا.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دادگا دوای پێداچوونەوە بە بەڵگە و بەڵگەكانی بەدەست هاتووی دۆسیەكە گەیشتە قەناعەتێكی تەواو لەسەر كەمتەرخەمی تاوانبارەكە و بڕیاریدا بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی بڕیارەكە سزای بەسەردا بسەپێندرێت.