كەركوك پلانی پەرەپێدانی شوێنە گەشتیارییەكان و دامەزراندنی شەقامێكی هاوشێوەی موتەنەبی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 24-09-2022, 19:19
  • +A -A

    كەركوك - INA
    حكومەتی خۆجێیەتی پارێزگای كەركوك ئەمرۆ شەممە، پێشكەوتنی پلانەكانی پەرەپێدانی شوێنە گەشتیارییەكان و دامەزراندنی باخ و شەقامێكی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی كۆبوونەوە بۆ ڕۆشنبیران و نووسەرانی پارێزگاكە هاوشێوەی نمونەی شەقامی موتەنەبی بەغدا.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارێزگای كەركوك مەروان ئەلعانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:"حكومەتی خۆجێیی لە پارێزگاكە پلانێكی داناوە بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی شوێنە گەشتیارییەكان لە ناوچەی ئاڵتۆن كۆبری لە دەستپێشخەریی و پاڵپشتی بانكی ناوەندی و كۆمەڵەی بانكەكانی عێراق.
    رونیشیكرەوە: پلانەكە بریتییە لە گەشەپێدانی بەشێك لە شانەكانی ڕووباری زاب لە خوارەوە لە ناوچەی گەشتیاریی ناحیەی ئاڵتون كۆپری كە یەكێكە لە وێستگە گرنگەكانی گەشتیاران لە كەركوك، وتیشی: ناحیەكە ساڵانە پێشوازی لە هەزاران گەشتیار لە دەرەوەی پارێزگاكە دەكات.
    راشیگەیاند: دەستپێشخەرییەكە پەرەپێدانی یەكێك لەباخەكانی كەركوك و هەروەها گواستنەوەی ئەزموونی شەقامی موتەنەبی لەبەغدا بۆ یەكێك لەشەقامەكانی شارەكە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم باخچەیەدا بێت و دەبێتە بارەگایەك بۆ ڕۆشنبیران و نووسەران.