بەغداد - INA
سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنانی نیشتمانی سوها داود نەجار ئەمرۆ شەممە تەئكیدیكردەوە: كەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەربەلا بەشداری لەگەشەپێدانی بەردەوام و دابینكردنی هەزاران هەلی كار و بەدەستهێنانی سەرچاوەی ئابووری بۆ داهاتی نیشتمانی دەكات.
ئەلنەجار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پرۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەربەلا ڕەنگدانەوەی درەوشاوەی وەبەرهێنەری ناوخۆیی و لێهاتوویی عێراقە كە توانای جێبەجێكردنی پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورەیان هەیە، وتیشی: ئەم پڕۆژەیە مەزارگەی حسێنی پیرۆز ڕاستەوخۆ بەشداری دەكات لە ئاسانكاری بۆ چونەژوورەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ پارێزگاكە بەتایبەتی لە سەردانە ملیۆنیەكان و زیارەتكارانی چلە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە نەجار لە لەمیانەی ئامادەبوونیدا لە لەكۆبوونەوەی شێنی كاری پڕۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەربەلا ئەم قسانەی كردووە، بەئامادەبوونی متەوەلی شەرعی مەزارگەی حسێنی پیرۆزەكەی شێخ عەبدولمەهدی ئەلكەربەلائی و پارێزگاری كەربەلا نەسیف جاسم ئەلخەتابی و ژمارەیەك لەبەرپرسانی ناوخۆ جگە لە ستافی پێشكەوتووی دەستە.
وتیشی: ئەم پڕۆژەیە بەشداری لە گەشەپێدانی بەردەوام و دروستكردنی هەزاران هەلی كار و دروستكردنی سەرچاوەی ئابووری بۆ داهاتی نەتەوەیی دەكا، راشگەیاند: دەستەكە كاردەكات بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی كە دەتوانێت زاڵ بێت بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە تەواوبكرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: پڕۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەربەلا لەلایەن مەزارگەی پیرۆزی حسێنیەوە سپۆنسەر دەكرێت و لەلایەن كۆمپانیای (ADP)ی فەرەنسییەوە دیزاین كراوە كە مێژوویەكی دوورودرێژی هەیە لە بواری دیزاینی فڕۆكەخانەو بەسەرپەرشتی فەرمانگەی ڕاوێژكاری ئەندازیاری مەنهەل ئەلحبوبی جێبەجێدەكرێت.