بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمرۆ شەممە ڕونكردنەوەیەكی لەسەر كڕینی ماسكی هەناسەدانی دەستكرد بڵاوكردەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ستایشی ڕۆڵی دەزگا سەرپەرشتیارانەكان دەكات بۆ بەدواداچوونی بەردەوامیان و هەوڵەكانیان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی گشتی و لێدوان لەسەر ئەو شتانەی بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بەكڕینی وەزارەتی تەندروستی بۆ چەندێتی ماسكی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد، و وەزارەت دەیەوێت ئاماژە بەوە بكات كە كڕینی ئەم ماسكانە لە جیاكاری دەرمان و پێداویستی و ئامێرە پزیشكییەكان و دیاریكردن و ژمارەی تاقیگەكان لە ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستەكانی حكومەت ژمارە (2) ی ساڵی 2014 ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی فیدراڵی و یاسای ژمارە (9) ی ساڵی 2021 و بەپێی ئەو بڕیارانەی بەرزترین دەزگا حكومییەكان دەریانكردووە بۆ دابینكردنی چارەسەری ژیانپارێزی، پێداویستی پزیشكی و ئامێرەكان بۆ گونجان لەگەڵ نەخۆشان و ئەمەش پێویستییەكی ڕاستەقینەیە بۆ دامەزراوە تەندروستیەكانمان.
رونیشیكردەوە: پرۆسەی مەزەندەكردنی ئەو چەند بڕەی كە پێویستە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی فریاكەوتن و قەیرانەكان كێشەیەكی تەكنیكییە كە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوانەی شارەزایی و لێهاتووییان هەیە و بەپێی پێویستی هەر پارێزگایەك و لەسەر داوای ئەوان، ئەم پەتایە دۆخێكی كتوپڕە كە بە تەواوی لە جیهان و ناوچەكەی داوە و بە هۆی ڕێوشوێنە پێویستەكان كە بە داخستنی فڕۆكەخانەكان و هەموو دەروازە سنوورییەكان لە بەردەم جموجوڵی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیكە و زیادبوونی خواست بۆ پێداویستیەكان.
ئاشكراشیكرد: كەرەستەی پزیشكی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشی پەتای كۆرۆنا و بەكارهێنانیان بە بڕێكی زۆر بووە هۆی كەمبوونەوەیان و سەختییان لە هێنانیان و پێویست بوو بۆیان دابین بكرێت، دووپاتیشیكردەوە: نەخۆشی پەتای كۆرۆنا كاریگەریەكانی هێشتا كۆتایی نەهاتووە، هەروەها ئەو گۆڕانانەی كە لە پێكهاتەی ڤایرۆسەكەدا ڕوویانداوە.