غەزی: كازمی بریاریداوە گرنگی بەگەشەپێدانی بەغداداو دۆزینەوەی بەدیلێك بۆ هەژاران بدرێت

سیاسی
  • 24-09-2022, 18:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    حەمید ئەلغەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ شەممە تەئكیدیكردەوە: كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران گرنگی بەگەشەپێدانی بەغداو دۆزینەوەی جێگرەوەی نیشتەجێبوون داوە.
    ئەلغەزی بەپێی بەیاننامەیەكی سكرتارییەتی بەغداد كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران بریاریداوە كە پێویستە گرنگی بە گەڕەكەكانی شاری بەغدا لە هەردوو كبەریەرخ و ڕوسافە بدرێت و بایەخ بە گەڕەكەكانی مەیدنە سەدر بدرێت بەهۆی ئەو پشتگوێخستنەی كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیوە و پێویستی بە كەمكردنەوەی گەڕەكەكان و دامەزراندنی شارێكی نوێ هەیە بۆ ئەوەی ئەو هەرەمەكیانە لەخۆ بگرێت، وتیشی: لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (73) دەستی بە كارەكانی كرد و لەگەڵ كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی ڕازی بوو دیزاین بۆ ئەم شارە ئامادە بكات.
    ئاشكراشیكرد: ئامادەكردنی پلانەكان لەلایەن سكرتاریەتی بەغداد بەپاڵپشتی سەرۆك وەزیران بۆ جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بۆ گەڕەكەكان وەك قیرتاوكردنی ڕێگاوبان و ڕووناكی و پاككردنەوەو لابردنی زیادەڕۆیی، وتیشی: ڕاسپاردەیەك هەیە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەك بۆ گەڕەكەكان و ڕووبەری (5700) دۆنم لە دەروەی مەدینە سەدر لە ڕێگەی لیژنەی فەرمانی دیوانییەوە ژمارە (73) تەرخان كراوە و پرۆژەیەكی گرنگی نیشتەجێبوون بۆ خزمەتكردنی پایتەخت و ناوچەی هەرەمەكی تێدایە.