زیقار - INA
ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای زیقار ڕاگرتنی دەوامی فەرمی ڕاگەیاند بۆ سبەینێ یەكشەممە، بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد(دخ)
پارێزگای زیقار لە راگەیندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ڕایگەیاندووە، كە "پارێزگار، محەمەد هادی، بڕیارێكی دەركرد بۆ ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەینێ یەكشەممە، لە ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری (د.خ) . ئەمەوە پارێزگاكانی میسان، نەجەف، كەربەلای پیرۆز، موسەنا و واست پێشتر بڕیاریاندا بەم بۆنەیەوە دەوامی فەرمی ڕابگیرێت.