كەشوهەوای عێراق.. دابەزینی پلەكانی گەرما و زیادبوونی تۆز و خۆڵ

ناوخۆ
  • 24-09-2022, 15:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای ئەو وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرمای كردووە.
    لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كەشوهەوای ئەمڕۆ كە شەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات روون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە دوێنێوە كەمێك دادەبەزێت لە هەرێمی ناوەڕاست، پلەكانی گەرماش روون دەبنەوە  و نزیك دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكوور و باشوور، ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین پلەی گەرمی لە بەغدا، دیالە و ئەنبار 37، كەربەلا، نەجەف و بابل 38، دۆهوك و سلێمانی 32، بەسڕە 42.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەینێ یەكشەممە كەش و هەوا لە ناوچەی باكور ڕوون دەبێتەوە، هەروەها كەش و هەوا ڕوون دەبێت و لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور خۆڵ بەرز دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما نزیكە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و ناوچەكانی باكوور و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی باشوور كەمێك دادەبەزن.
    ئاماژەی بەوەشدا : ڕۆژی دووشەممە كەشوەوا لە ناوچەی باكور ڕوون دەبێتەوە، هەروەها كەش و هەوا ڕوون دەبێت و لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور خۆڵ بەرز دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە لە ناوچەی ناوەڕاست و ناوچەكانی باشوور و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ناوچەی باكوور بەرز دەبنەوە.
    ڕوونیشی كردەوە: سێشەممەی داهاتو، كەشوهەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەرێمی ناوەڕاست كەمێك لە چاو ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی پێشوو نزیك دەبنەوە لە ناوچەكانی باكور و باشوور.
     ئاماژەی بەوەشدا :  بارودۆخی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە كەشوهەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرز دەبنەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە هەرێمی باكور.