عەتار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای عەممان تاوتوێی بەهێزكردنی هاوكارییە هاوبەشەكان دەكەن

ناوخۆ
  • 24-09-2022, 15:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە پارێزگاری بەغدا ئەندازیار محەممەد جابر ئەلعەتارلەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری پایتەخت و نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگاكانی شانشینی هاشمی ئوردن ئەندازیار ئەحمەد مەروان لەبارەی ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییە هاوبەشەكان تاوتوێ كرد.
    لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندن گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردۆتەوە : ئەلعەتار لە میانی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای عەممان لە پایتەختی ئوردن و بە ئامادەبوونی بەرپرسی كاروبار لە باڵیۆزخانەی عێراق مونیف عەلی حسێن باسی لە سیستەمی لامەركەزی كارگێڕی كرد، كە عێراق دوای یاسای یاسای پارێزگاكانی ساڵی 2008 دەستی بە جێبەجێكردنی كرد و گرنگی چەسپاندنی لە وڵاتانی عەرەبیدا، هەروەها تاوتوێی یاساكە و چۆنیەتی مامەڵەكردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كرد لەگەڵ پارێزگا (حكومەتی خۆجێی) لە جێبەجێكردنی یاساكاندا.
    ئەلعەتار ئاماژەی بە گرنگی پەسەندكردنی پڕۆژەكان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە، بە مەرجێك پارێزگا و فەرمانگەكانی جێبەجێكردن مسۆگەر بكەن لە جێبەجێكردنیان و ئاماژەی بەوەدا : كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندی باشی نێوان هەردوو حكومەت و هەردوو گەلی برا و جەخت لەسەر چوارچێوەكانی هەماهەنگی و هاوكاری كرانەوە كە بەدرێژایی مێژوو یەكیان گرتبوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرس و ئامانجە هاوبەشەكان.