بەسڕە - INA
ئەمڕۆ شەممە شاندی فیدراسیۆنی جامی كەنداوی عەرەبی گەیشتە پارێزگای بەسڕە بۆ پێداچوونەوە بە كارەكانی یاریگای ئەلمینا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : محەمەد فەرهان سكرتێری گشتیی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و دكتۆر عەقیل تاڵب ڕاوێژكاری پارێزگاری بەسڕە، لە فڕۆكەخانەی بەسڕە پێشوازییان لە شاندێكی فیدراسیۆنی جامی كەنداوی عەرەب كرد، لە سەردانێكدا كە تا 27ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : سەردانی شاندەكە بریتییە لە پێداچوونەوە بە دوایین كارەكان كە لە یاریگای بەندەری نێودەوڵەتیدا لە قۆناغی پێشكەوتندان، هەروەها سەردانی شاری وەرزشی و هاوپێچەكانی.