بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان، سوها داود نەجار، لەگەڵ پارێزگاری كەربەلا گفتوگۆی لەسەر پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی شارەكە كرد.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە: سوها داود نەجار سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان سەردانی پارێزگای كەربەلای كردووە و لەگەڵ پارێزگاری كەربەلا نسەیف جاسم ئەلخەتابی كۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئامانج لە سەردانەكە تاوتوێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانە لە پارێزگاكە بۆ گەشەپێدانی شاری كەربەلا و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی.