رافیده‌ین: پێدانی پێشینه‌ بۆ دروستكردن و به‌گه‌رخستنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و نیشته‌جێ

ئابوری
  • 24-09-2022, 14:30
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    بانكی رافیده‌ین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ راگه‌یاند كه‌پێشینه‌ بۆ بیناكردن و دروستكردنی ژماره‌یه‌ك له‌پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و نیشته‌جێ له‌به‌غدا وپارێزگاكانی دیكه‌ ده‌دات. 
     له‌راگه‌یندراوێكدا بانكی رافیده‌ین كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" پاره‌ به‌ژماره‌یه‌ك له‌پرۆژه‌كان و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان داوه‌ كه‌ده‌یانه‌وێت به‌هاوكاری بانكی رافیده‌ین پرۆژه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای له‌وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كرد ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت پێشینه‌ وه‌ربگرن با سه‌ردانی بانك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی پێدانی پێشینه‌كان بزانن.