راگەیاندنی ئەمنی: لەئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی دا لە شاری تاڕمییە دوو تیرۆرست كوژران

ئەمنی
  • 24-09-2022, 14:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كوژران ِدوو تیرۆرست و برینداربوونی ئەفسەرێكی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە شاری تارمییە راگه‌یاند.
    لە راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە: لایەنی پەیوەندیدارەكان لە یەكە ئەمنییەكان بەدواداچوون بۆ توخمە تێرۆریستییە شكستخواردووەكان دەكەن لە سێكتەرە جیاوازەكانی بەرپرسیارێتیدا، هەروەها لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتییەوە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا توانی چاودێری جموجۆڵی تیرۆریستان لەناو باخەكانی میوەدا بكات لە ناوچەی چڕی دانیشتووی قەزای تاڕمییە لە باكووری پایتەخت، لەكاتێكدا هێزەكە دەستیكرد بە گەمارۆدانی شوێنەكە و پێكدادان لەگەڵ توخمە تیرۆریستەكان، كە توانیان دوو تیرۆریست بكوژن كە یەكێكیان پشتێنەی تەقینەوەی لەبەردا بووە، هەروەها ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی ئەفسەرێك.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە: ئەو هێزە ئەمنیانەی كە بە تەواوی ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن، بە ئاستێكی بەرزی پیشەیی كاریان كردووە و ئێستاش بەردەوامن بۆ نەهێشتنی توخمە تیرۆریستییەكان كە هیچ پەناگەیەكی سەلامەت لەسەر خاكی عێراق نادۆزنەوە.