سەرایە سەلام وردەكارییەكانی پووچەڵكردنەوەی هێرشێكی داعش لە سامەڕا ئاشكرا كرد

ئەمنی
  • 22-09-2022, 21:13
  • +A -A

    سەڵاحدین - INA - فالیح عوبەیدی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرای سەرایە سەلام ، وردەكارییەكانی پووچەڵكردنەوەی هێرشێكی دوێنێی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە سامەرا ئاشكرا كرد.
    ئەبو محەمەد مالیكی بەرپرسەی بەشی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا لە لیواكانی سەرایە سەلام ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "لەچوارچێوەی پلانی تایبەتی ئەمنی بە بۆنەی كۆچی دوایی سەروەرمان پێغەمبەر محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، هێزە فەریاكەوتنی فەرماندەیی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرایان لە لیواكانی ئاشتی ئەنجامدا، بە پاڵپشتی لیوای ٣١٥.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هێزەكانمان دەستیانكرد بە دانانی بۆسەیەكی توند بۆ سەر ڕێڕەوی دزەكردنی دوژمن لە ناوچەی جەلام، گوندی ئەلبەنتۆش، لە دەرەوەی كەرتی بەرپرسیارێتی"، ئاماژەی بەوەدا كە "دوای پێشڕەویی مەفرەزە تیرۆریستەكان، پێكدادانێكی ڕاستەوخۆ ڕوویدا ڕاستەوخۆ لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەی سەرایە سەلام لە سامەرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی چوار، لیوای ١٧ی پۆلیسی فیدراڵی.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەكە تەرمی داعش و بریندارەكە ڕادەستی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕای سوپای عێراق كرا".
    ئەبو محەمەد مالیكی وتیشی: "هێزەكانیان دڵنیایی دەدەنە گەلی عێراق كە بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە نیشتمان و پیرۆزییەكان".