بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران لە نیویۆرك لەگەڵ ینس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ كۆبووەوە، لە پەراوێزی ٧٧هەمین دانیشتنی كۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "كازمی لە نیویۆرك لەگەڵ سكرتێری گشتی ناتۆ، ینس ستۆڵتنبێرگ كۆبووەوە".