ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ژمارەی کوژراوەکان تیرۆریستی داعشی لە عێراق ژمارد، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 22-09-2022, 14:09
  • +A -A

    بەغدا ـ INA ـ نور زەیدی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ژمارەی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی لە عێراق ژمارد، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو پشتڕاستكردەوە.
    لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "ژمارەی چەتە تیرۆریستیەكانی داعش لە عێراق زۆر كەمە، دەگاتە كەمتر لە هەزار تیرۆرست، كە زۆربەیان عێراقین"، ئاماژەی بەوەشدا كە "ژمارەی چەتە تیرۆریستیەكانی داعش لە عێراقدا زۆر كەمە، دەگاتە كەمتر لە هەزار تیرۆرسن كە زۆربەیان خەڵكی وڵاتن ئەم تیرۆرستانە بەسەر چوار یان پێنج جیابوونەوەدا بڵاوبوونەتەوە."
    خەفاجی ویتشی، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕێوشوێنی گرنگی گرتۆتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان، هەروەها ئامادەكاری بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو كە لەسەر سنوورەكان ڕووبدات".
    دوێنێ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هاوكاریی خۆی لەگەڵ هێزەكانی "هەسەدە"ی سووریا بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و ڕێگریكردن لە دزەكردنیان لە سنوورەكان ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە فەرماندەیی ئەمنی دیدێكی تەواوی هەیە سەبارەت بە كەمپی هۆڵ.