بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریدا بانگێشتی سەرۆكی ئەوقافی سوننە بە وەكالەت بكات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە رایگەیاندووە، “لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی بەرپرسی بە تەمەنرین، مەحەسین حەمدون، و ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی لە بارەگای سەرەكی، پێشوازی لە شاندێكی فەرمانگەی ئەوقافی سوننە كرد كە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی، بەڕێوەبەری گشتی بودجە، و بەڕێوەبەری بەشی پاسەوان.
و ئاماژەی بەوەشكرد، "لیژنەكە لەگەڵ شاندەكەدا گفتوگۆی لەسەر ئەو كێشانە كرد كە ڕووبەڕووی دیوانەكە دەبنەوە لەڕووی سوودە داراییەكان و ئەگەری دابینكردنی دارایی مووچە بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی 1/12، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر دابینكردنی دارایی مووچەی خاوەن گرێبەستەكان و مووچەی فەرمانبەران". بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری ٣١٥ باجەكانیان بدەن”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لیژنەكە گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی ورد گرت سەبارەت بە خەرجكردنی بودجەی ئەوقاف بۆ ساڵی ٢٠٢١ و ئەو ڕێكارانەی كە دیوانەكە پەیڕەوی لێدەكەن، هەروەها ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە دەبنەوە كە سەر بە وەقفەكەن و ئەگەری تەواوكردنی هەندێك بینا بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو بەشانە".
و ئەو پشتڕاستی كردەوە كە "لیژنەكە بڕیاریدا میوانداری سەرۆكی فەرمانگەی ئەوقافی سوننە بكات وەك دەزگایەك بۆ بینینی ڕێكارەكان كە ڕاستەوخۆ پەیڕەو دەكرێن، جگە لە شوێنەكانی خەرجكردنی بودجەی كاركردن بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە نووسراوی فەرمییەكان".