بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فواد حسێن وەزیری دەرەوە داوای لە کۆمپانیا ئیماراتیەکان کرد کە بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی عێراق بکەن.
لە راگەیەندراوێکی "وەزارەتی دەرەوە ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "فواد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە، لە چوارچێوەی کۆبونەوەکانی دانیشتنی ٧٧هەمینی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئاماژەی بەوەدا کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پێشکەوتنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەبوزەبی، و ئاسۆی بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستێک کە لەگەڵ خواستەکانی دوو گەلی برادا بگونجێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ههردوولا گفتوگۆیان لهسهر پێشهاته گشتییهكانی ناوچهی عهرهبی و نێودهوڵهتی كرد".
وەزیری دەرەوە جەختی کردەوە"پەرۆشی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە هاوبەشەکان لەگەڵ ئیمارات لە بوارە جیاوازەکاندا"، داوای لە "کۆمپانیا ئیماراتییەکان کرد بەشداری بکەن لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی عێراق".
لای خۆیەوە عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دووپاتی كردەوە "پشتیوانی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق"، ئاماژەی بە "هەوڵدان بۆ زیادكردنی قەبارەی هاوكارییەكان لەگەڵ عێراق، بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی". ، و زیادکردنی وەبەرهێنان لە عێراقدا”.