وەزارەتی دارایی رەتیکردەوە بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی هەڵهاتبێت

ناوخۆ
  • 22-09-2022, 13:32
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی رەتیکردەوە بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی لە دەرەوەی عێراق هەڵهاتبێت.
     لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "ئەوەی لەلایەن هەندێک لە میدیا و ئاژانسەکانەوە بڵاوکرایەوە سەبارەت بەو هەواڵانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی لە دەرەوەی عێراق هەڵاتووە، دوورە لە ڕاستییەوە".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی تا ئێستا پراکتیزەی کارەکانی دەکات لە سەرۆکی بەشی یاسایی، هەروەها کاروباری دەسەڵاتی گشتی بۆ باج بە وەکالەت بەڕێوەدەبات"، ڕوونیشیکردەوە کە "ئەو تۆمەتانەی دەخرێنەڕوو بەمەبەستی لە دواوەیە و دەکەونە چوارچێوەی ئەو هەوڵە كە دژی  وەزارەت و جومگەکانی دەدرێت" .