كازمی وماكرۆن باس له‌ئاماده‌كاریه‌كانی سازكردنی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 22-09-2022, 11:00
  • +A -A

    به‌غداـINA

     سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانۆئیل ماكرۆن باسیان له‌ئاماده‌كاریه‌كانی سازكردنی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هاوكاری و شه‌راكه‌تیان كرد. 
     نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" دوێنێ چوار شه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئیمانۆئیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌په‌راویزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌شاری نیۆیۆرك كۆبووه‌ وباسیان له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان دوو وڵاتی دۆست و چۆنیه‌تی گه‌شه‌كردنیان له‌ته‌واوی بواره‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كه‌جێگای بایه‌خی هه‌ردوو وڵاته‌ كرد. 
      هه‌روه‌ها وتی" ئاسۆی هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا له‌بواری ئه‌منی و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر باسكراوه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاری ئابوری له‌بواری وزه‌ و وزه‌ی نوێ و وه‌به‌رهێنان و پێویستی ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هاوكاری و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ رۆڵی به‌رزی عێراق له‌ناوچه‌ و هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی ئارامی به‌رێگای سیاسه‌تی ئارامگرتن و نزیككردنه‌وه‌ی راو بۆچوونه‌كان كه‌به‌شێوه‌یه‌كه‌ له‌حزمه‌تی سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌ و پێشكه‌وتنی گه‌لانی دایه‌ وه‌ری ئه‌م دیداره‌بوون.
     راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستیه‌روو كه‌ هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز كازمی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ قه‌یرانی سیاسی و ده‌ستپێشخه‌ری دیالۆگی نیشتیمانی باسكراون و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌ ده‌ربریوه‌ و جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌پێویسته‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی عێراق زیاتر هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ بكه‌ن وبگه‌ن به‌یه‌ك له‌چوار چێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی دا و لبه‌رچاوگرتنی ده‌ستوور.