دەسەڵاتی فڕۆكەوانی كار بۆ تەواوكردنی هەموو پێداویستییە نێودەوڵەتییەكان فڕۆكەخانەی كەركوك دەكەین

ناوخۆ
  • 22-09-2022, 10:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی کارکردن بۆ تەواوکردنی سەرجەم ستاندارد و پێداویستییە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک پشتڕاستکردەوە.
     دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووە، "بە ڕێنمایی نائیل سەعد عەبدولهادی، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی، شاندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی دەسەڵات، عەلی محەمەد تەقی، لەگەڵ بەشی گرێبەست و مۆڵەتدان لە وەزارەتی گواستنەوە گفتوگۆی لەبارەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی کارکردن بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک کرد." .
     ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە سروشتی ئەو ڕێكارانە كراوە كە وایان لێدەكات فڕۆكەخانەكە بەڕێوەببات و لەڕێگەی كاری بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكان و دابینكردنی ئاسانكاری".
     لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، "دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كار بۆ تەواوكردنی سەرجەم ستاندارد و پێداویستییە نێودەوڵەتییەكان دەكات لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك و لەژێر رۆشنایی ئەوەشدا مۆڵەت بە فڕۆكەخانەكە دەدات، كە ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان".