كازمی ڕێنماییەك سەبارەت بەگەشەپێدانی مەدینە سەدر دەردەكات

سیاسی
  • 21-09-2022, 21:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی مەدینە سەدر بەڕاسپاردەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند، و ئاماژەی بە دەستپێكردنی ئامادەكاری دیزاینەكان كرد بۆ گەشەپێدانی شارەكە.
    وتەبێژی سكرتارییەتی حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەسەر بنەمای گرنگیپێدانی حكومەتی عێراق ڕێنماییەك لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە دەركراوە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی مەدینە سەدر و پەرەپێدانی پلانەكان و تێڕوانینەكانی ئەو پڕۆژە گرنگ و گەورەیەش كە خزمەتی شارەكە دەكات و دەیگوێزێتەوە بۆ واقیعێكی پێشكەوتوو و باشتر لە واقیعی ئێستای خۆی، وتیشی: ئەمە جوانكارییەكی شارستانی بۆ مەدینە سەدر بەتایبەتی و بە گشتی بۆ بەغدا زیاد دەكات.
    رونیشیكردەوە: لیژنەكە بەسەرۆكایەتیی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید غەزی و ئەندامێتی ژمارەیەك لەدەزگاو دەزگا پەیوەندیدارەكانی ڕەسمی لەخۆدەگرێت، و دیارترین دەستكەوتی لیژنەكەش تەرخانكردنی بۆشایی تایبەت بەپیلانەكانی زەوی و گواستنەوەیان بۆ سوودمەندی جێبەجێكار كەسكرتارییەتی بەغدایە.