بەغداد ـ INA
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمرۆ چوارشەممە، بوونی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق ئاشکرا کرد و هاوکات میکانیزمی جێبەجێکردنی بۆ ناوەندە راهێنانە نێودەوڵەتییەکان دیاریکرد.
سالار عەبدولستار وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پێشنیازێک پێشکەش بەباڵیۆزی ئەڵمانیا لەبەغدا مارتن بیگەر کرا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لەنێوان هەردوو وڵات و ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن یان ڕێککەوتننامەیەک لەنێوان وەزارەتەکانی کاری عێراق و ئەڵمانیا بەمەبەستی دامەزراندنی ناوەندێكی راهێنانی ئەڵمانیا لە عێراق.
وتیشی:سەنتەرەکان ئامانجیان فێرکردنی تەکنیکی پیشەسازی گەنجان و تەکنەلۆجیا و مۆبایلە زیرەکەکانە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجانی عێراق.
راشیگەیاند: لە عێراق سەنتەری مەشق و ڕاهێنانی هەیە، کۆریای باشوور لەبەغداو بەسرە و هەرێمی کوردستان بۆ فێرکردنی گەنجانی عێراقی لەسەر تەکنیکی پیشەسازی و تەکنەلۆجی بۆ دۆزینەوەی هەلی کار.
وتیشی: میکانیزمێک هەیە بۆ تۆمارکردنی ئەو سەنتەرانە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری مەشق و ڕاهێنان لەوەزارەتی کاروکاروکاروباری کۆمەڵایەتی و مەرج و تایبەتمەندیش هەیە بەپێی توانا پێویستەکان.