كازمی و میشێل باس لەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەكەن

سیاسی
  • 21-09-2022, 19:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی و سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا شارل میشێل ئەمرۆ چوارشەممە گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و پتەوكردنی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو پاشماوەكانی و ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی كۆچبەرانی عێراق كرد.
    نوسینگەی راگگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە لەنیویۆرك چاویكەوت بە سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا شارل میشێل لە پەراوێزی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
    لەدیدارێكدا باس لەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرا لەبوارە جیاجیاكاندا، بەشێوەیەك كە ئامانجەكانی گەشەپێدان و سەقامگیری لەعیراق و ناوچەكە بەرزتر دەكاتەوە، و پرۆسەی بنیاتنانی دیموكراسی پتەوتر بكات كە تێیدا گەلی عێراق هەنگاوێكی گرنگیان ناوە.
    بەیاننمەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە هەردوولا باسیان لە هەوڵەكانی هێزە عێراقییەكان كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاشماوەكانی و هەوڵە نێودەوڵەتییەكانی پشتیوانی لەم بوارەدا بە شێوەیەك كە پشتگیری لە پتەوكردنی ئاسایش و وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر و توندڕەوی بكات.
    هەروەها لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی كۆچبەران و ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی كۆچبەرانی عێراق بكرێت.
    هەر لەو دیدارەدا باس لەگرنگی ئەو بەرنامە چاكسازییانە كرا كەحكومەتی عێراق كردویەتی بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنان، و جگەلەوە گفتووگۆكرا لەبارەی ئەو سیاسەتەی كە حكومەتی عێراقی گرتویەتیەبەر لە فراوانكردنی پرەنسیپی دیالۆگ و هێمنی و زمانی لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنە جیاوازەكانی ناوچەكە بۆ پتەوكردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.