عەبادی: هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ چارەسەری قەیرانەكان جگە لە ڕێكەوتنێكی دەستووری نیشتمانی

سیاسی
  • 21-09-2022, 19:30
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر حەیدەر عەبادی ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەوە كردەوە: كە هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی عێراق جگە لە چوونە بەردەم ڕێكەوتنێكی دەستووری نیشتمانی بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی نیشتمانی.
    عەبادی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: ئەوەی نەیەوێت قەیرانەكە چارەسەر بكات لەسەر ئەوە دەژی و بە قەیرانێك چارەسەری قەیرانەكانی دەكات و بیر لە سەركەوتن دەكاتەوە یان واقیع پشتگوێ دەخات یان فریو دەدات و مانۆڕ دەكات و بەرپرسیارێتی لەناوچوونەكە دەگرێتە ئەستۆ.
    راشگەیاند: هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ جێگیربوونێكی نیشتمانی دەستووری لە شوێنی ڕێكەوتنی هێزە چالاكەكان لە بەرژەوەندی نیشتمان و هاوڵاتیاندا، ئەمەش ئەو شتەیە كە من داوای دەكەم و كاری لەسەر دەكەم، بۆ ڕزگاركردنی گەل و وڵات.