بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئەمرۆ چوارشەممە، هەشت داواكراوی دەستگیركرد، لەوانە گومانلێكراوێكی تیرۆریستی و چەند كەسێكی تریش كە تۆمەتبارن بەتاوانی (بنكەی خێڵەكی) لە هەردوو بەری كەرخ و ڕوسافە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، دەڵێت: بەئامانجی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر لەهەموو ناوچەكانی بەغدای پایتەخت و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەریق ڕوكن فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و
بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی هەواڵگری و ئاسایش بەغدا، هێزێكی هاوبەشی لیوای 55ی فیرقەی 17ی پیادە توانی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 4/1ی تیرۆر دەستگیر بكات.
رونیشیكردەوە: دەستگیركردنەكە بەپێی فەرمانی دەستگیركردن بووە كە لەلایەن دەسەڵاتی دادگای عێراقەوە دەرچووە، دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگریی ورد بەدەست گەیشتووە و ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو لە ناوچەی بەرپرسیارێتییەوە بووە و چاودێری جموجوڵەكانی كردووە لە ناوچەی سمرەی باشوری ڕۆژئاوای بەغدا.
ئاشكراشیكرد: هێزێك لە بەشی پیادەی یازدەیەم توانی حەوت تۆمەتبار دەستگیر بكات بە پێی ماددە یاساییە جیاوازەكان كە چواریان بەپێی ماددەی 4/2 تیرۆر و (بنكەی خێڵەكی) و دەست بەسەر ئەو چەكانەی لە دەستیاندابوو گیراوە لە بەری رەسافە، راشیگەیاند: دەستگیركراوەكان ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كراون بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی دژیان.