بەغداد - INA
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە عێراق بەشوێن پرەنسیپی كەمكردنەوەی تاوداندایە كە ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و ئارامی دراوسێكانی و ناوچەكە هەیە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەتووە، دەڵێت: فواد حوسێن وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی 77ەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كە لە نیویۆرك ، لەگەڵ نوێنەرە تایبەتیی ئەمریكا بۆ كاروبارەی ئێران ڕۆبێرت ماللی كۆبووەوە، و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و كاردانەوەكانیان و باس لە واقیعی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران كرا، هەروەها ڕێگاكانی كاراكردنی ئەو دیالۆگانەی كەپێشتر ئەنجامدراون و بۆ چارەسەركردنی دانوستانە بەردەوامەكانی ڤیەننا و پێنج + یەك .
بەپێی بەیاننامەكە فوئاد حسێن تەئكیدیكردەوە: لە گرنگیی فراوانكردنی سەقامگیری و لەبەرچاوگرتنی دەرفەتەكان و میكانیزمەكانی هەماهەنگی بەتایبەتی كەعیراق پرەنسیپی كەمكردنەوەی تاودان و بەرژەوەندییە پێچەوانەییەكانی هەموو لایەك وەردەگرێت و ئەوەی لەدەوروبەری عێراق و ناوچەكەدا ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و ئاشتی هەیە.
لەبەرامبەردا رۆبێرت ماللی تەئكیدی لە گرنگیی پەیوەستبوون بەخولی گفتوگۆكان بەدروستی كردەوەو سوپاسگوزاریی خۆی ئەو ڕۆڵەی كەعیراق لەم بوارەدا گێڕاوە دەربری.