بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ ئیریك شوفالیی باڵیۆزی فەرەنسا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان بەغداو پاریس.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوووە، دەڵێت: حەلبوسی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی فەرەنسا و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پتەوكردنی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەروو: هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەسەندنەكانی بارودۆخی سیاسی وڵات و چەند تەوەرێكی بەرژەوەندیی هاوبەش كرد.
794ئەفسەر و سەربازی زایۆنی كوژران
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما