غانمی و وائیلی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكیان كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پلانی پاراستنی زیارەتكارانی ساڵیادی كۆچی پێغەمبەر (د)

ناوخۆ
  • 21-09-2022, 17:55
  • +A -A

    نەجەفی ئەشرەف - INA
    وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی و پارێزگاری نەجەفیئەشرەف ماجد ئەلوائیلی ئەمرۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكیان كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پلانی پاراستنی زیارەتكارانی  یادكردنەوەی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن (درودی خوای لەسەر بێت).
    پارێزگای نەجەفی ئەشرەف لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پارێزگار ماجد ئەلوائیلی (سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگاكە) و وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بارەگای پۆلیسی پارێزگای نەجەف كۆنگرەیەكی ئەمنییان ئەنجامدا، بەئامادەبوونی جێگری یەكەمی پارێزگار و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپاو فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاو فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكانی (كەربەلا و دیوانیە و بابل) و یاریدەدەری فەرماندەی فرقەی ئیمام (سەلامی خوای لەسەر بێت) و كۆمەڵێك لەفەرمانبەرانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆو بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگاكە بۆ  ئامادەكارییە بەردەوامەكان، بەمەبەستی  مسۆگەركردنی پاراستنی زیارەتكارانی  یادكردنەوەی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن و بەدواداچوونی هەموو ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی پارێزگاكە.
    بەپێی بەیاننامەكە وائیلی ڕوونیكردەوە: هەوڵێكی گەورە و هاوبەش هەیە بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەشتیارانی دەرەوە، و جەختیشی كردەوە: ئامادەكردنی پلانی خزمەتگوزاری لە گەڵ پلانی ئەمنی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەدەچێت:
    ئاماژەی بەوەشكرد: كارەكە بەهاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سەرجەمی فەرمانگەكان و مەزارگەی پیرۆزی عەلەوییەكان ئەنجام دەدرێت جگە لەهەوڵی كاروانەكانی حوسێنیە و خەڵكی نەجەف.
    ئاشكراشیكرد: میكانیزمی كاری چڕ هەیە لەسەر ئاستی یەكەكان و ڕووداو و ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە سەرانسەری پارێزگاكەدا.
    لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ جەختی لەوە كردەوە كە سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەجەف بەمەبەستی بینینی ئەو پلانانەیە كە بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن بۆ سەردانیكەرانی نەجەف دانراوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: بەڕێوەبەری پۆلیس لەبارەی پلانی ئەمنییەوە، جەختی لەوە كردەوە كە یەكەكان شارەزاییەكی گەورەیان هەیە لەم بوارەدا، و جەختیشی ل پێەویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان و یەكەكانی پشتیوانیكردن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە بەدروستی بۆ پاراستنی زیارەتكاران كردەوە.