نەجەفی ئەشرەف - INA
سكرتارییەتی گشتی عەتەبەی عەلەوی پیرۆز، ئەمرۆ چوارشەممە، پێكهێنانی ژورێكی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی زیارەتكاران بۆ یادكردنەوەی كۆچی دوایی پێغەمبەری گەورەی محەمەد (درودی خوای لێبێت) ڕایگەیاند.
سەلیم ئەلجەسانی ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی عەتەبە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری پەروەردگار محەمەد (صلی ئەڵڵا علیە وسلم) ژمارەیەكی زۆر لەئیمانداران و خۆشەویستانی پێغەمبەری خوا (صلی ئەڵڵا علیە وسلم) پێشبینی دەكرێت زیارەتكاران ملیۆنێك بێت لەگەڵ زیادكردنی ژمارەی زیارەتكاران.
ئاشكراشیكرد: مەزارگەی عەلەی پیرۆز ژوورێكی عەمەلیاتی پێكهێناوە بۆ بەڕێوەبردنی زیارەتكاران كە سەرۆكی بەشەكانی ئاستەكەی تێدایە و هەروەها ئامادەكردنی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ زیارەتكاران.
رونیشیكردەوە: بەرنامەیەكی خزمەتگوزاری بۆ ئەو بۆنەیە ئامادەكراوە كە دابینكردنی ناوچە گەورەكان بۆ باقی سەردانكەران دەگرێتەوە، جگە لەو بۆشاییانەی كە چواردەوری حەوشەی پیرۆزە، هەروەها دابینكردنی شوێنی تر لەسەر ڕێگاكانی بەردەم مەزارگەی ئیمام عەلی (سەلامی خوای لێبێت) جگە لەزیادكردنی جوڵەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە سەردانیكەران دەگوازنەوە بۆ ناوچەكانی نزیك سەردانەكە.
794ئەفسەر و سەربازی زایۆنی كوژران
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما