بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و نەجیب میقانی هاوتا لوبنانییەكەی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیان لەگرنگی پتەوكردنی سیاسەتی دیالۆگ و ئارام كرد لەبەرامبەر قەیرانەكانەكانی ناوچەكەا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كازمی لە پەراوێزیكارەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە نیویۆرك بەڕێوەچوو، لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لوبنان كۆبووەوە.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی كێشە دووقۆڵی و هەرێمییەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاجیاكاندا.
هەروەك كۆبوونەوەكە شایەتی دووپاتكردنەوەی بەندەكانی برایەتیی نێوان هەردوو وڵاتی برا بوو و میقاتی سوپاسی هەوڵەكانی عێراقی كرد لەپشتیوانیكردنی لوبنان بۆ قەیرانەكەی و دابینكردنی دەستێكی هاوكاری بۆ زاڵبوون بەسەر كاریگەرییە سیاسی و ئابوورییەكان و تەحەداكانی قەیرانی ئابووری.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكدرووە: هەردوولا جەختیان لەگرنگی پتەوكردنی سیاسەتی دیالۆگ و هێمن لەبەرامبەر قەیرانەكانی ناوچەكەو چەسپاندنی زمانی لێكتێگەیشتن و پەیوەندییە ئیجابییەكان كردەوە بۆ شەراكەتی ئابووری لەبەرژەوەندی گەلانی عێراق و لوبنان و باقی گەلانی ناوچەكە، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی رێكخستن و هاوكاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرپەرچدانەوەی گوتاری توندڕەوی كرایەوە.